ئەو کەسەی بە سواری دەڕوات سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وکەم سەلام لە زۆر دەکات
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی بە سواری دەڕوات سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وکەم سەلام لە زۆر دەکات». ولە گێڕانەوەی (البُخَارِي)دا هاتووە: «بچووک سەلام لە گەورە دەکات (لە ڕوانگەى تەمەنەوە)، وپیادە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وكەم سەلام لە زۆر دەكات».
Explanation
Benefits
بڵاوكردنەوەی سەلامكردن بەو چۆنیەتیەی لە فەرموودەكەدا هاتووە ؛ هۆكاری خۆشەویستی وتەبایی ویەكڕیزییە لەنێوان مسوڵمانان.
ئەگەر هاوتا بن لەوانەی باسكرا، خێرترینیان ئەوەیە سەرەتا سەلام دەكات.
كامڵێتی ئەم شەریعەتە لەڕوانگەی ڕوونكردنەوەی ئەوەی خەڵكی پێویستی پێیەتی.
فێربوونی ئادابەکانى سەلامکردن، ودەبێت هەموو خاوەن مافێک؛ مافی خۆی پێبدرێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

