سوور بە لەسەر زۆر سوجدە بردن بۆ خوای گەورە؛ چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێکت لەسەر لا دەدات
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە مەعدان كوڕی ئەبی تەڵحەی ئەلیعمریەوە دەڵێت: گەیشتم بە سەوبان (بەندەی ئازاد كراو لەلایەن) پێغەمبەری خوداوە -صلى الله علیه وسلم-، ووتم: كردەوەیەكم پێ بڵێ ئەگەر بیكەم خوای گەورە بەهۆیەوە دەمخاتە بەهەشت؟ یان دەڵێـت -ووتم-: خۆشەویستترین كردەوە لەلای خوای گەورە، (سەوبان) بێدەنگ بوو. پاشان پرسیارم لێكرد، هەر بێدەنگ بوو، پاشان سێیەم جار پرسیارم لێكرد، ووتی: ئەم پرسیارەم كرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ؛ فەرمووی: «سوور بە لەسەر زۆر سوجدە بردن بۆ خوای گەورە؛ چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێکت لەسەر لا دەدات». مەعدان دەڵێت: پاشان گەیشتم بە ئەبو دەردائـ هەمان پرسیارم لێكرد، ئەویش وەكو سەوبان وەڵامی دامەوە.
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە پرسیاركاری فەرموو: زۆر سوجدە ببە بۆ خوای گەورە ئەمیش بە زۆر ئەنجامدانی نوێژ، چونکە تۆ هەر سوجدەیەک ببەیت ئەوا خوای گەورە پلەیەک بەرزت دەکاتەوە، وتاوانێکت لەسەر لا دەدات.
Benefits
ڕوونكردنەوەی تێگەیشتوویی هاوەڵان وزانستیان سەبارەت بەوەی ناتوانن بگەن بە بەهەشت مەگەر بە ڕەحمەتی خوای گەورە نەبێت پاشان ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان.
سوجدە بردنی نێو نوێژ لە گەورەترین هۆكارەكانە بۆ بەرزبوونەوەی پلەكان ولێخۆشبوون لە گوناهەكان.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

