HadeethEnc · 2.21.0
پیاوێک لەوانەى پێش ئێوە لێپرسینەوەى لێکرا، هیچ کردەوەیەکی خێری ئەنجام نەدا بوو، جگە لەوە نەبێت مامەڵەی لەگەڵ خەڵکیدا دەکرد ودەوڵەمەند بوو؛ وفەرمانى بە خزمەتکارەکانى دەکرد بەوەى ئاسانکار بن لەگەڵ ئەوانەى حاڵیان باش نییە، خواى گەورە فەرمووی: ئێمە شایستەترین بەو (ئاسانکارییە)؛ چاوپۆشی لێبکەن
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەبی مەسعودی بەدرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پیاوێک لەوانەى پێش ئێوە لێپرسینەوەى لێکرا (لە ڕۆژی قیامەتدا)، هیچ کردەوەیەکی خێری ئەنجام نەدا بوو، جگە لەوە نەبێت مامەڵەی لەگەڵ خەڵکیدا دەکرد ودەوڵەمەند بوو؛ وفەرمانى بە خزمەتکارەکانى دەکرد بەوەى ئاسانکار بن لەگەڵ ئەوانەى حاڵیان باش نییە (بۆ دانەوەى قەرزەکان)، خواى گەورە فەرمووی: ئێمە شایستەترین بەو (ئاسانکارییە)؛ چاوپۆشی لێبکەن».
02
Explanation
(پیاوێک لەوانەى پێش ئێوە لێپرسینەوەى لێکرا -لە ڕۆژی قیامەتدا-): واتا لە ڕۆژی قیامەتدا خواى گەورە لێپرسینەوەى لە پیاوێک کرد لە ئومەتەکانى پێشووتر سەبارەت بەو کردەوانەى ئەنجامیدا بوو لە دونیادا. (هیچ کردەوەیەکی خێری ئەنجام نەدا بوو): واتا لە کردەوە خێر وچاکەکان کە ببنە هۆی نزیکبوونەوەى لە خواى گەورە -سبحانه وتعالى-. (جگە لەوە نەبێت مامەڵەی لەگەڵ خەڵکیدا دەکرد ودەوڵەمەند بوو ): واتا مامەڵەی بازرگانی -کڕین وفرۆشتن وقەرزدان-ی لەگەڵیان دەکرد وپیاوێکی خاوەن سامان ودەومەڵەند بوو. (وفەرمانى بە خزمەتکارەکانى دەکرد بەوەى ئاسانکار بن لەگەڵ ئەوانەى حاڵیان باش نییە -بۆ دانەوەى قەرزەکان- ): واتا فەرمانى بەو کەسانە دەکرد کە لەلای کاریان دەکرد لە کاتى وەرگرتنەوەى قەرزەکان لە خەڵکی، لێبووردە وئاسانکار بن لەگەڵ کەسێک کە حاڵی باش نەبێت وهەژار بێت ونەتوانێت پارەکە وەکو خۆی بداتەوە ئەمیش بەوەى ئەوەندەى پێیکرا لێی وەربگرن وقەرزەکەى لەسەر کەم بکەنەوە. (خواى گەورە فەرمووی: ئێمە شایستەترین بەو -ئاسانکارییە-؛ چاوپۆشی لێبکەن): واتا خواى گەورە لێی خۆش بوو، ئەمیش وەکو پاداشتێک بۆ چاکەکاری بەرامبەر خەڵکی، ونەرم ونیان بوون لەگەڵیان، ولێبووردە بوون وئاسانکاری بۆ کاروباریان.
Attribution
[موسلیم گێڕاویەتیەوە]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

