پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: «السلام علیکم، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: «دە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عیمرانی کوڕی حوصەینەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: «السلام علیکم، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-فەرمووی: «دە»، پاشان پیاوێکی تر هات ووتی: «السلام علیکم ورحمة الله»، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بیست»، پاشان پیاوێکی تر هات ووتی: «السلام علیکم ورحمة الله وبرکاته»، ئەویش وەڵامی دایەوە ودانیشت، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سی».
Explanation
Benefits
پاداشت زیاد دەبێت بە پێی زیاد كردنی دەستەواژەكانی سەلامکردنەکە.
باشترین شێواز لە سەلامكردندا بریتیە لە: (السلام عليكم ورحمة الله وبركاته)، وباشترین شێوازی وەڵامدانەوە بریتیە لە: (وعليكم السلام ورحمة الله وبركاته).
پلەکانى سەلامکردن و وەڵامدانەوەى جیاوازە، و بەهەمان شێوە پاداشتیان جیاوازە.
ئاماژەیە بۆئەوەى دەبێت بانگخواز هەوڵبدات خەڵکی فێری خێر وچاکە بکات، وئاگاداریان بكاتەوە بۆ بەدەستهێنانى باشترین.
ئیبن حەجەر دەڵێت: ئەگەر ئەو كەسەی سەلام دەكات ئەم بەشەیش زیاد بكات (ورحمة الله)؛ ئەوا سونەتە (وبركاته)یش زیاد بكات، ئەگەر (وبركاته)ی زیاد كرد؛ ئایا ڕێگەپێدراوە دەستەواژەی تر زیاد بكات لە وەڵامدانەوەدا؟ هەروەها ئەگەر ئەو كەسەی سەلام دەكات چەند دەستەواژەیەكی زیاد كرد لە پاش (وبركاته)؛ ئایا ئەمە ڕێگەپێدراوە؟، لە [موطأ]ی مالك دا هاتووە لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: سەلامكردن بە (بەرەكەت -وبركاته-) كۆتایی دێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

