خەو بینینی چاک لە لایەن خوای گەورەوەیە، وخەو بینینی ناخۆش لە لایەن شەیتانەوەیە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «خەو بینینی چاک لە لایەن خوای گەورەوەیە، وخەو بینینی ناخۆش لە لایەن شەیتانەوەیە، ئەگەر یەكێكتان خەوێکی بینی کە لێی دەترسا ئەوا باسی سێ جار تف بکات بە لای چەپیدا، وپەنا بگرێ بە خوای گەورە لە شەڕ وخراپەی، ئەگەر (وا ڕەفتار بكات) ئەوا خەونەکە زیانی پێ ناگەیەنێت».
Explanation
هەركەسێك لە خەوندا شتێكی بینی كە حەزی پێناكات؛ ئەوا با تف بكات بە لای چەپیدا، وپەنا بە خودا بگرێت لە شەڕ وخراپەی ئەو خەونە؛ ئەگەر بەم شێوەیە ڕەفتار بكات ئەوا خوای گەورە ئەم شتانەی كردووە بە هۆكاری سەلامەتبوون لەو شەڕ وزیانەی كە لەوەیە بەهۆی خەونە ناخۆشەكەوە تووشی بێت.
Benefits
بەشەكانی خەون بینین: 1- بینینی خەوی چاك: ئەم خەونە حەقە وموژدەیە لەلایەن الله وە، ئیماندار خۆی دەیبینێت یان كەسێك خەوی پێوە دەبینێت. 2- قسەی دەروون: ئەم خەونانە ڕوودەدەن بەهۆی ئەوەی مرۆڤ لەخەیاڵی لەگەڵ خۆی دەدوێت لەكاتی بەخەبەر بوونی. 3- خەون بینین لە شەیتانەوە: ئەمە ترساندن وتۆقاندن وغەمبار كردنە لەلایەن شەیتانەوە بۆئەوەی نەوەی ئادەم دڵتەنگ بێت.
بەپێی ئەوەی باسكرا سەبارەت بە جۆرەكانی خەون؛ دەبێت سێ شت بكات: حەمد وستایشی الله بكات، وموژدەی خۆشی لێ وەربگرێت، وباسی بكات تەنها بۆ ئەو كەسانەی خۆشیانی دەوێت نەك ئەوانەی ڕقی لێیانە.
بەپێی ئەوەی باسكرا سەبارەت بە ڕێكارەكانی خەونی ناخۆش؛ پێنج شت جێبەجێ دەكرێت: پەنا بە الله بگرێت لە شەڕ وخراپەی ئەو خەونە، ولە شەڕ وخراپەی شەیتان، وكاتێك خەبەری دەبێتەوە؛ سێ جار تف بكات بەلای چەپیدا، وبۆ هیچ یەكێك باسی نەكات، وئەگەر بیەوێت دیسانەوە بخەوێتەوە ئەوا لەسەر لایەكەی تری بخەوێت؛ ئەگەر ئەمانە جێبەجێ بكات ئەوا زیانی پێناگەیەنێت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

