HadeethEnc · 2.21.0
هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە ئەو خەریکی سیواک کردن بوو بە سیواکێکی تەڕ، ولایەکی سیواکەکە لە سەر زمانی بوو، ودەیووت: ئەع، ئەع، وسیواکەکە لە دەمی بوو، ودەنگێکی لێوە دەردەچوو وەکو ڕشانەوە
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەبی موسای ئەشعەرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: (هاتم بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- کە ئەو خەریکی سیواک کردن بوو بە سیواکێکی تەڕ، ولایەکی سیواکەکە لە سەر زمانی بوو، ودەیووت: ئەع، ئەع، وسیواکەکە لە دەمی بوو، ودەنگێکی لێوە دەردەچوو وەکو ڕشانەوە).
02
Explanation
ئەبی موسای ئەشعەری -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات: کە هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە کاتێکدا کە ئەو سیواکی دەکرد بە سیواکێکی تەڕ، چونکە سیواکی تەڕ دەم باشتر پاک دەکاتەوە، وناو دەم ئازار نادات، وسیواکەکەی خستبووە سەر زمانی وزۆر پاکی دەکردەوە بە سیواکەکە، هەتا وەکو ئەوە وابوو کە بڕشێتەوە.
Attribution
[بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

