سەبارەت بە ئەو ئایەتەی کە خوای گەورە دەفەرموێت: {وَقَالُوا لا تَذَرُنَّ آلِهَتَكُمْ وَلا تَذَرُنَّ وَدًّا وَلا سُوَاعًا وَلا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْرًا} واته: {وتیان: خەڵکینه نەکەن واز له خواکانتان بهێنن!! نەکەن واز له (ود وسواع ویەعوق ونەسر) بهێنن}، ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: ئەمانە ناوی پیاوچاکانی قەومی نوح بوون
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
سەبارەت بە ئەو ئایەتەی کە خوای گەورە دەفەرموێت: {وَقَالُوا لا تَذَرُنَّ آلِهَتَكُمْ وَلا تَذَرُنَّ وَدًّا وَلا سُوَاعًا وَلا يَغُوثَ وَيَعُوقَ وَنَسْرًا} واته: {وتیان: خەڵکینه نەکەن واز له خواکانتان بهێنن!! نەکەن واز له (ود وسواع ویەعوق ونەسر) بهێنن}، ئیبن عەباس -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: ئەمانە ناوی پیاوچاکانی قەومی نوح بوون، کاتێک مردن شەیتان بە قەومەکەیانی ووت: لەو شوێنانەی کە دانیشتنیان ئەنجامدەدا پەیکەریان بۆ دروست بکەن، وبەناوی ئەوانەوە ناوی بنێن، بۆیە ئەنجامیاندا (پەیکەر وبتیان بۆیان دروستکرد)، لەو کاتەدا نەپەرسترا، بەڵام کاتێک ئەو قەومە مردن قەومانێکی تر هاتن لە پاش ئەوان وزانست وعیلم نەما (زانست وعیلم نەما سەبارەت بە یەک خوا پەرستی) بۆیە ئەو بت وپەیکەرانە پەرستران.
Explanation
Benefits
ئاگادارکردنەوە لە وێنەگرتن و وێنەکێشان وهەڵواسینی وێنەکان، بە تایبەتی کەسە ناودار وگەورەکان.
ئاگادار کردنەوە لە فێڵی شەیتان کە ناهەق وبەتاڵ پیشان دەدات لە وێنەی هەق وڕاستیدا.
ئاگادارکردنەوە لە بیدعە وداهێنراوەکان ئەگەر نیەتی ئەنجامدەرەکانیشی باش بێت.
وێنەگرتن و وێنەکێشان هۆکارێکن بۆ شیرک بۆیە پێویستە (واجبە) ئاگاداری هەبێت لە وێنەکێشان یان وێنەگرتنی ئەوانەی ڕۆح لەبەرن.
زاینی قەدر وپلەی زانستی شەرعی وهەستکردن بە زیانی لە دەستدانی.
هۆکاری لەدەستدانی زانستی شەرعی مردنی زانایانە.
ئاگادار کردنەوە لە لاسایی کردنەوەی کوێرانە، چونکە لەوەیە وا لە ئەنجامدەری بکات کە سەر لە دەرچوون وهەڵگەڕانەوە لە ئیسلامەوە دەربکات.
لە کۆندا ولە ئومەتەکانی پێشتردا شیرک هەبووە.
قەومی نوح ئەم پێنج ناوەیان دەپەرست کە لە ئایەتەکەدا باسکراوە.
یارمەتیدانی ئەهلی ناهەق وبەتاڵ لە نێو خۆیاندا بۆ سەرخستنی پوچەڵی وناهەقیەکەیان.
دروست بوونی نزاکردن لە سەر کافرەکان بە شێوەیەکی گشتی.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

