HadeethEnc · 2.21.0
باسی ئەو شتانە بکەن بۆ خەڵکی کە ئەقڵیان درکی پێدەکات ولێی تێدەگەن، ئایا دەتانەوێت خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی بە درۆ بخرێنەوە
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «باسی ئەو شتانە بکەن بۆ خەڵکی کە ئەقڵیان درکی پێدەکات ولێی تێدەگەن، ئایا دەتانەوێت خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی بە درۆ بخرێنەوە؟».
02
Explanation
ئەمیری باوەڕداران عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- ڕێنمایی ئەوە دەدات کە پێویستە باسی ئەو شتانە بکرێت بۆ خەڵکی کە ناسراوە وسوودی هەیە بۆیان لە بنچینەی ئاین وحوکمەکانی ئەویش لە بابەتەکانی (یەک خوا پەرستی - تەوحید) وحەڵاڵ وحەرام، و وازهێنان لەو شتانەی کە پەیوەندی بەمانەوە نییە بە تایبەت ئەو شتانەی کە پێویست نییە باسبکرێن چونکە باسکردنیان لەوەیە ببێتە هۆی ڕەتدانەوەی هەق ودروست بوونی گومان وقبوڵ نەکردنی، وهەروەها لەوەیە قورسی بێت لەسەریان کە تێی بگەن.
Attribution
[بوخاری گێڕاویەتیەوە]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

