بگەڕێوە بۆ لای دایک وباوکت وهاوەڵی چاک بە بۆیان
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ، ووتی: بەیعەتت پێدەدەم لە سەر کۆچکردن (هیجرەت) وجیهاد کردن وداوای پاداشت لە خوای گەورە دەکەم، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- پێی فەرمووی: «ئایا هیچ کام لە دایک وباوکت زیندوون؟»، ووتی: بەڵێ، هەردووکیان (زیندوون)، فەرمووی: «وداوای پاداشت لە خوای گەورە دەکەیت؟»، ووتی: بەڵێ، فەرمووی: «بگەڕێوە بۆ لای دایک وباوکت وهاوەڵی چاک بە بۆیان (چاکەکار بە بەرامبەریان)». ولە ریوایەتێکی تردا: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وداوای ئیزنی لێکرد بۆ جیهاد کردن، ئەویش فەرمووی: «ئایا دایک وباوکت زیندوون؟»، ئەویش ووتی: بەڵێ، فەرمووی: «جیهاد بکە بە چاکەکاری بەرامبەر ئەوان».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

