نەهیمان لێکراوە لە شوێنکەوتنی جەنازە، وزۆر جەختیشمان لەسەر نەکراوەتەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئوم عەتیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «نەهیمان لێکراوە لە شوێنکەوتنی جەنازە، وزۆر جەختیشمان لەسەر نەکراوەتەوە».
Explanation
Benefits
هۆکاری نەهی كردن لە ئافرەتان ئەوەیە کە ئارامگر نین لەسەر ئەو دیمەنە ناخۆش وکاریگەرانە؛ لەوەیە ناڕەزایی وتوڕەیی وایان لێدەربکەوێت کە پێچەوانەى ئارامگرتنە کەواجبە لەسەر موسوڵمانان.
ئەسڵ وبنەما لە نەهی کردندا بۆ حەرامبوونە بەڵام ئوم عەتیە -ڕەزای خوای لێبێت- وا تێگەیشت بەهۆی ئەوەى باسکراوە لەگەڵ حاڵەتەکەدا کە ئەم نەهی کردنە لە شوێنکەوتنی جەنازە جەختی لەسەر نەکراوەتەوە، بەڵام لە فەرموودەى تر هاتووە کە بە توندی نەهی كراوە لە شوێنکەوتنی جەنازە لەلایەن ئافرەتانەوە زیاتر لەوەى لەم فەرموودەیەدا باسکراوە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

