HadeethEnc · 2.21.0
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە شەرمتر بوو لە کچێکی تازە پێگەیشتوو کە لە نێو ژوورەکەی خۆیدا بێت، وئەگەر حەزی لە شتێک نەبوایە ئەوا لە دەموچاویەوە دەمانزانی
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە شەرمتر بوو لە کچێکی تازە پێگەیشتوو کە لە نێو ژوورەکەی خۆیدا بێت، وئەگەر حەزی لە شتێک نەبوایە ئەوا لە دەموچاویەوە دەمانزانی».
02
Explanation
ئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە شەرمتر بوو زیاتر لە كچێكی تازە پێگەیشتوو كە هاوسەرگیری نەكردووە وهەڵسوكەوتی لەگەڵ مێرددا نەكردووە ولە ماڵەكەی خۆیدایە، و بەهۆی زۆر بەشەرمی كاتێك حەزی بە شتێك نەبووایە ڕووی دەگۆڕا وقسەی نەدەكرد، بەڵكو هاوەڵانیشی تێدەگەیشتن كە حەز بەو شتە ناكات تەنها بە سەیركردنی ڕووی.
03
Benefits
ڕوونکردنەوەى یەکێک لە ڕەوشتە جوانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەویش ڕەوشتی شەرم وحەیایە، وئەمیش ڕەوشتێکی مەزنە.
شەرمكردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتێكدا بوو ئەگەر حەرام نەكرایە وسنوورەكانی خودا تێنەپەڕێندرایە، بەڵام ئەگەر حەرامێك بكرایە ؛ ئەوا -صلى اللە علیە وسلم- توڕە دەبوو وفەرمانی بە هاوەڵانی دەكرد ونەهی لێدەكردن.
هاندان وئامۆژگاری بۆ خۆڕازاندنەوە بە ڕەوشتی شەرمكردن؛ چونكە دەبێتە هۆی ئەنجامدانی كردەوە جوان وچاكەكان و وازهێنان ودووركەوتنەوە لە كردەوە ناشیرین وخراپەكان.

Attribution
[(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares