پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی قوربانیەکەى ڕادەکێشا، ئەویش فەرمووی: سواری ببە، پیاوەکە ووتی: ئەمە قوربانیە، (دیسانەوە) فەرمووی: سواری ببە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی قوربانیەکەى (بە پەتێک) ڕادەکێشا، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سواری ببە»، پیاوەکە ووتی: ئەمە قوربانیە، (دیسانەوە) فەرمووی: «سواری ببە»، ئەبو هورەیرە دەڵێت: «بۆیە بینیم سواری (قوربانیەکە:وشترەکە) بوو لە تەنیشت پێغەمبەرەوە دەڕۆیشت -صلى اللە علیە وسلم-». ولە گێڕانەوەیەکدا: لە دووەم یان سێیەم جار پێی فەرموو: «سواری ببە، (تیا بچیت يان ڕەحمەتت لێبێت)».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

