HadeethEnc · 2.21.0
هەرگیز پێغەمبەرم نەبینی بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە زیادەڕەوی بکات لە پێکەنیندا بە شێوەیەک کە زووانە بچوکی بیبینم، بەڵکو تەنها زەردە خەنەی دەکرد
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرگیز پێغەمبەرم نەبینی بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە زیادەڕەوی بکات لە پێکەنیندا بە شێوەیەک کە زووانە بچوکی بیبینم، بەڵکو تەنها زەردە خەنەی دەکرد».
02
Explanation
عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- پێمان ڕادەگەیەنێت كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- زێدەڕۆیی نەدەكرد لە پێكەنیندا بەشێوەیە زووانە بچوکی دەربکەوێت، بەڵكو تەنها زەردەخەنەی دەكرد.
03
Benefits
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆر جار پێکەنینی تەنها زەردەخەنە بووە؛ ئەگەر ڕازی بووایە لەسەر شتێک یان بەلایەوە جوان بووایە.
ئیبن حەجەر دەڵێت: كاتێك دەڵێت: (هەرگیز پێغەمبەرم نەبینی بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە زیادەڕەوی بکات لە پێکەنیندا)؛ مەبەست ئەوەیە بە تەواوی پێنەكەنیووە بەشێوەیەك تەواو قووڵ بێتەوە لەگەڵ پێكەنینەكەدا.
زۆر پێکەنین ودەنگ بەرزکردنەوە لە کاتی پێکەنیندا بە قاقا لێدان؛ لە سیفەتی پیاوچاکان نییە.
زۆر پێکەنین هەیبەت وڕێزی مرۆڤ ناهێڵێت لەنێو برایانیدا.

Attribution
[(البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares