HadeethEnc · 2.21.0
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پۆشینی جلی ئاوریشم (بۆ پیاوان)؛ مەگەر بە ئەندازەی دوو یان سێ یان چوار پەنجە نەبێت
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە عومەری کوڕی خەتابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پۆشینی جلی ئاوریشم (بۆ پیاوان) مەگەر بە ئەندازەى ئەوەندە نەبێت؛ وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو پەنجەکەى بۆ بەرز کردینەوە: پەنجەی شایەتمان وپەنجەی ناوەڕاست». ولە گێڕانەوەى (مسلم)دا: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە پۆشینی جلی ئاوریشم (بۆ پیاوان)؛ مەگەر بە ئەندازەی دوو یان سێ یان چوار پەنجە نەبێت».
02
Explanation
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە نێرینە لە پۆشینی جلی ئاوریشم مەگەر بەو ئەندازەیە نەبێـت کە دیاریکراوە، وئەوەى دیاریکراوە لەم فەرموودانەدا هێندەى دوو پەنجەیە هەتاوەکو چوار پەنجە، بۆیە هەتا چوار پەنجەش بێت ئاساییە چونکە زۆرینە وەردەگیرێت کە گێڕانەوەى (مسلم)ە، بۆیە هێندەى چوار پەنجە قوماشی ئاوریشم بە جلەوە هەبێت ئاساییە.
Attribution
[بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

