سیخوڕێک لە موشریکەکان هات (بۆ سیخوڕی کردن بەسەر) پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکدا لە سەفەردا بوو
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە سەلەمەى کوڕی ئەکوعەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: «سیخوڕێک لە موشریکەکان هات (بۆ سیخوڕی کردن بەسەر) پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتێکدا لە سەفەردا بوو، سیخوڕەکە لە نێو هاوەڵان دانیشتبوو وقسەی لەگەڵیاندا کرد، پاشان شوێنەکەى جێهێشت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بڕۆن وشوێنی بکەون وبیکوژن»، (سەلەمە) دەڵێـت: ومنیش کوشتم، بەهۆی ئەمەوە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پشکی (بەشی لە دەستکەوتەکانی جەنگی) پیاوەکەى پێدام». ولە گێڕانەوەیەکدا: «فەرمووی: کێ ئەو پیاوەى کوشت؟ ووتیان: کوڕی ئەکوەع -ئیبن ئەکوەع-، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەموو پشکەکانى (بەشی لە دەستکەوتەکانى جەنگی) پیاوەکە بۆ ئەو دەبێت».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

