خێرترین ڕیزەکانی پیاوان؛ ڕیزەکانى یەکەمن، وشەڕترین ڕیزەکانى پیاوان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وخێرترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وشەڕترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی یەکەمن
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خێرترین ڕیزەکانی پیاوان؛ ڕیزەکانى یەکەمن، وشەڕترین ڕیزەکانى پیاوان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وخێرترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی کۆتان، وشەڕترین ڕیزەکانی ئافرەتان؛ ڕیزەکانی یەکەمن».
Explanation
Benefits
نوێژکردنی ئافرەتان لەگەڵ پیاوان لە مزگەوتدا ؛ ڕێگەپێدراوە، بەڵام بە مەرجێک ڕیزەکانیان لەیەك دوور بێت ولە پاشی پیاوانەوە بن، وهەروەها باڵاپۆش وداپۆشراو بن.
ئەگەر ئافرەتان کۆبوونەوە لە مزگەوتدا، ئەوا دەبێت بە ڕیز بوەستن وەکو ڕیزی پیاوان، ونابێت پەرتەوازە بوەستن بەڵکو دەبێت ڕیزەکانیان ڕێک وجوان بکەن وبۆشاییەکان پڕ بکەنەوە هەروەکو ڕیزی پیاوان.
ڕوونكردنەوەی زۆر گرنگیدانی شەریعەت بە دووركەوتنەی ئافرەتان لە پیاوان تەنانەت لە شوێنەكانی پەرستنیشدا.
فەزڵ وپلە وپایەی خەڵكی بەپێی كردەوەكانیانە.
نەوەوی دەڵێت: بەشێوەیەكی گشتی ڕیزەكانی یەكەمی پیاوان خێرترینن، وڕیزەكانی كۆتاییان شەڕترینن، بەڵام سەبارەت بە ڕیزەكانی ئافرەتان: مەبەست لێی ئەو ڕیزانەیە كە لەگەڵ پیاوان لە یەك شوێندا -لە نێو یەك هۆڵدا- نوێژ دەكەن، بەڵام ئەگەر بە جیا نوێژ بكەن و لەگەڵ پیاوان نەبن لە یەك شوێندا ؛ ئەوانیش وەكو پیاوانن، خێرترین ڕیزیان ئەوانەی پێشەوەیە وشەڕترین ڕیزیان ئەوانەی پاشەوەیە.
نەوەوی دەڵێت: ڕیزی یەكەم كە ستایشكراوە وچەندەها فەرموودە هاتووە سەبارەت بە فەزڵ وپاداشتی وهاندان بۆی ؛ ئەو ڕیزەیە كە ڕاستەوخۆ لە پشتی ئیمامە، ئینجا ئەگەر نوێژخوێنەكە زوو یان درەنگ بێت بۆ مزگەوت، وئەگەر ڕیزەكە ژوورۆچكە -مقصورة-ی تێدا بێت یان نا.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

