ئەی خەڵکینە لە ماڵەکانتان نوێژ بکەن؛ باشترین نوێژی پیاو لە ماڵەکەیدایە مەگەر نوێژی فەرز نەبێت
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە زەیدی کوڕی سابتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم ژوورێکی بۆ خۆی تایبەتکرد لە ناو مزگەوتدا کە لە لقە سەوزەکانی دارخورما دروستکرا بوو، لەوێدا چەند شەوێک نوێژی کرد هەتا خەڵکی کۆبوونەوە ئەوانیش شەونوێژیان ئەنجامدەدا، وپاشان شەوێکیان دەنگیان نەبیست وایان زانی خەوتووە، بۆیە هەندێکیان بە دەمیان هەندێک دەنگیان دەرکرد وەکو کۆکە کردن بۆ ئەوەى ئاگاداری بکەنەوە وبزانێت ئەوان لێرەن وبێتە دەرەوە، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئێوە هەر ئەوەتان ئەنجامدەدا هەتاوەکو من ترسام کە ئەم نوێژکردنە فەرز بکرێت لەسەرتان، وئەگەر فەرز بکرێت لەسەرتان؛ ئەوا ئەنجامی نادەن، ئەی خەڵکینە لە ماڵەکانتان نوێژ بکەن؛ باشترین نوێژی پیاو لە ماڵەکەیدایە مەگەر نوێژی فەرز نەبێت».
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

