جارێکیان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سواری ئەسپێک بوو، لەسەر ئەسپەکە کەوت؛ تەنیشتی ڕاستی بریندار بوو
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە دەڵێت: جارێکیان پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سواری ئەسپێک بوو، لەسەر ئەسپەکە کەوت؛ تەنیشتی ڕاستی بریندار بوو، یەک نوێژ بە دانیشتنەوە نوێژی کرد، ئێمە لە پشتیەوە بە دانیشتنەوە نوێژمان کرد، وکاتێک تەواو بوو، فەرمووی: «ئیمام (پێشنوێژ) بۆ ئەوە دانراوە؛ بۆئەوەى (نوێژخوێنەکان) شوێنی بکەون (لە حاڵەتەکانى ناو نوێژدا)، ئەگەر (ئیمام) بە پێوە نوێژی کرد؛ ئێوەش بە پێوە نویژ بکەن، ئەگەر ڕکوعی برد؛ ئێوەش ڕکوع ببەن، وئەگەر سەری بەرز کردەوە (لە ڕکوع بردن)؛ ئێوەش سەرتان بەرز بکەنەوە (لە ڕکوع بردن)، وئەگەر ووتی: (سمع الله لمن حمده)*، بڵێن: (ربنا ولك الحمد)**، وئەگەر بە پێوە نوێژی کرد؛ ئێوەش بە پێوە نوێژ بکەن، وئەگەر بە دانیشتنەوە نوێژی کرد؛ ئێوەش هەمووتان بە دانیشتنەوە نوێژ بکەن» *(واتە: خواى گەورە ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن)، **(واتە: پەروەردگارمان حەمد وسوپاس تەنها بۆ تۆ)
Explanation
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

