فەزڵ وپاداشتی نوێژێک کە بە کۆمەڵ (بە جەماعەت) ئەنجامبدرێت بیست وپێنج هێندەی نوێژی یەکێکتانە بە تەنها، وفریشتەکانی شەو وفریشتەکانى ڕۆژ کۆدەبنەوە لە نوێژی بەیانیدا
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «فەزڵ وپاداشتی نوێژێک کە بە کۆمەڵ (بە جەماعەت) ئەنجامبدرێت بیست وپێنج هێندەی نوێژی یەکێکتانە بە تەنها، وفریشتەکانی شەو وفریشتەکانى ڕۆژ کۆدەبنەوە لە نوێژی بەیانیدا»، پاشان ئەبو هورەیرە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ئەم ئایەتە بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: ﴿إِنَّ قُرْآنَ الفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا﴾ [الإسراء: 78] واتە: ﴿بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی ھەمیشە دەبینرێت وشاهێدی لەسەر دەدرێت (لەلایەن فریشتەکانی شەو وڕۆژەوە)﴾.
Explanation
بخوێننەوە ئەگەر ویستتان: ﴿إِنَّ قُرْآنَ الفَجْرِ كَانَ مَشْهُودًا﴾ واتە: ﴿بەڕاستی قورئان خوێندنی نوێژی بەیانی ھەمیشە دەبینرێت وشاهێدی لەسەر دەدرێت (لەلایەن فریشتەکانی شەو وڕۆژەوە)﴾. [الإسراء: 78]، واتا: نوێژی بەیانی فریشتەكانی شەو وڕۆژ ئامادەی دەبن وشاهێدی لەسەر دەدەن.
Benefits
ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلەپایەى نوێژی بەیانی؛ چونکە فریشتەکان بەتایبەتی لەو نوێژەدا کۆ دەبنەوە.
ئیبن باز دەڵێت: دەبێت ئیماندار بەپەرۆش بێت لەسەر بەردەوامبوون لە ئەنجامدانی نوێژی كۆمەڵ، ئەگەرچیش ماڵەكەی دوور بێت لە مزگەوت؛ بۆئەوەی ئەم خێر وپاداشتە بەدەست بهێنێت.
بۆ خستەڕووی لێكدانەوەیەكی دروست سەبارەت بەو گێڕانەوانەی دەڵێت نوێژی كۆمەڵ پاداشتی زیاترە لە نوێژی تاك بە بیست وحەوت پلە، وئەو گێڕانەوانەی دەڵێت بیست وپێنج پلە؛ نەوەوی دەڵێت: بۆ كۆكردنەوە ولێكدانەوەی ئەم بابەتە سێ بۆچوون هەیە: 1- هیچ پێكدادانێك نییە لە نێوانیان، چونكە باسكردنی ژمارەیەكی كەمتر مانای ئەوە نییە ژمارە زۆرەكە پەسەند نەبێت، وباسكردنی ژمارەیەك بەتایبەتی؛ مانایەكی پوچەڵە لەلای زانا ئسوڵیەكان. 2- لەوەیە سەرەتا باسی ژمارە كەمترەكەی كردبێت پاشان خوای گەورە -سبحانه وتعالی- پێی ڕاگەیاند كە پاداشت وفەزڵی زیادی كردووە وئەویش بە خەڵكی ڕایگەیاند. 3- لەوەیە پاداشتی چەندجاربوونی پاداشت جیاواز بێت بەپێی جیاوازی نوێژخوێنەكان ونوێژەكە، بۆ هەندێكیان بیست وپێنج وبۆ هەندێكی تر بیست وحەوت؛ بەپێی كامڵێتی نوێژ وپارێزگاری كردن لە شێواز وخشوعی وزۆری ژمارەی نوێژخوێنەكان وفەزڵیان وڕێزداری شوێنەكە وهتد، وخودا زاناترە.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

