ئەگەر یەکێکتان گومانى لە نوێژەکەى هەبوو، نەزانێت چەند ڕکاتی ئەنجامداوە سێ یان چوار؟ با گومانەکەى دووربخاتەوە ونوێژەکەى لەسەر ئەوە دابمەزرێنێت کە لێی دڵنیایە، پاشان با دوو سوجدە ببات پێش ئەوەى سەلام بداتەوە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان گومانى لە نوێژەکەى هەبوو، نەزانێت چەند ڕکاتی ئەنجامداوە سێ یان چوار؟ با گومانەکەى دووربخاتەوە ونوێژەکەى لەسەر ئەوە دابمەزرێنێت کە لێی دڵنیایە، پاشان با دوو سوجدە ببات پێش ئەوەى سەلام بداتەوە، ئەگەر پێنج ڕکاتی ئەنجام دابێت؛ ئەوا نوێژەکەى بەو ڕکاتە جووت دەبێت، وئەگەر هەر چوار ڕکاتەکەی ئەنجام دابێت؛ ئەوا ئەمە سەرشۆڕکردنی شەیتانە».
Explanation
ئەگەر ئەوەی ئەنجامی دابێت ؛ چوار ڕكات بێت، ئەوا بە ڕكاتە زیادەكە دەبێتە پێنج ڕكات، ودوو سوجدەی سەهوەكە شوێنی ڕكاتێك دەگرنەوە، بۆیە ژمارەی ڕكاتەكان بە جووت دەبێت نەك تاك، ئەگەر بە ڕكاتە زیادەكەوە چوار ڕكاتی كردبێت ؛ لێرەدا ئەوەی لەسەری واجبە كردوویەتی بەبێ زیاد وكەم.
دوو سوجدەی سەهوەكە دەبنە هۆی سەرشۆڕكردنی شەیتان ودوورخستنەوەی بە زەلیلی وبچووكیەوە، ومەبەستی خۆی جێبەجێ نەكرد كە ویستی نوێژەكەی لێ تێكبدات وپوچەڵی بكاتەوە، نوێژی نەوەی ئادەم بەم شێوەیە كامڵ بوو چونكە گوێڕایەڵی فەرمانی خوای گەورەی كرد بە سوجدە بردن بۆی ؛ بەڵام ئیبلیس سەرپێچی فەرمانی خودای كرد وگوێڕایەڵ نەبوو كاتێك فەرمانی پێكرد سوجدە ببات بۆ ئادەم.
Benefits
ئەم دوو سوجدەیە کەموکورتی نوێژ چاک دەکاتەوە، وشەیتان بە زەلیلی وسەرشۆڕی دوور دەکەوێتە کە ئامانجی خۆی نەپێکاوە.
ئەو گومانەی لە فەرموودەكە باسكراوە ؛ مەبەست لێی دوو دڵیە بەبێ ئەوەی دڵنیا بێت لە لایەنێكیان، بەڵام ئەگەر گومانی هەبوو ودڵنیا بوو لە لەیەنێکایان ؛ئەوا كاری پێدەكرێت، وبەو شێوەی باسكرا سوجدەی سەهو دەبات.
هاندان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی وەسوەسە ودوورخستنەوەی لەڕێگای پابەندبوون بە فەرمانەكانی شەریعەت.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

