HadeethEnc · 2.21.0
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تەمەنی چل ساڵیدا نێردرا، وسیانزە ساڵ لە مەککەدا مایەوە وەحی بۆ دادەبەزی، وپاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن (بۆ مەدینە لەوێدا) دە ساڵ ژیا، ولە تەمەنی شەست وسێ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تەمەنی چل ساڵیدا نێردرا (بوو بە پێغەمبەر)، وسیانزە ساڵ لە مەککەدا مایەوە و وکەحی (سروشی) بۆ دادەبەزی، وپاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن (بۆ مەدینە لەوێدا) دە ساڵ ژیا، ولە تەمەنی شەست وسێ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد».
02
Explanation
ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تەمەنی چل ساڵیدا وەحی بۆ دابەزی وبوو بە پێغەمبەر ونێردراوی خودا بۆ هەموو مرۆڤایەتی، وسیانزە ساڵ لە مەککەدا مایەوە و وەحی (سروشی) بۆ دادەبەزی، وپاشان فەرمانى پێکرا بە کۆچکردن بۆ مەدینە ودە ساڵ لە شاری مەدینە ژیا وبە هەمان شێوە وەحی هەر بۆ دادەبەزی، واتا بە درێژایی بیست وسێ ساڵی پێغەمبەرایەتی وەحی بۆ دادەبەزی، بەڵام لەم فەرموودەیەدا تەنها باسی مەککە کراوە ماناى ئەوە نییە کە لە مەدینە وەحی بۆ دانەدەبەزی چونکە یەکدەنگی ئومەت لەسەر ئەوەیە کە قورئان وسونەت وەکو وەحی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دادەبەزین لە مەککە ومەدینە بە درێژایی بیست وسێ ساڵی پێغەمبەرایەتی، وبەشێکی زۆری سورەتەکانى قورئانی پیرۆز لە مەککە دابەزیوە کە دەوروبەری 86 سورەتە وسورەتەکانى تر لە شاری مەدینە دابەزیووە، ولەوەیە ئەمیش هۆکاری ئەوە بێت باسی مەککە تایبەتکراوە لەم فەرموودەیەدا چونکە زۆرینەى سورەتەکان لە مەککە دابەزیوە، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە تەمەنی شەست وسێ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
Attribution
[بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

