HadeethEnc · 2.21.0
کخ کخ فڕێی بدە، ئایا نازانیت کە ئێمە لە خێرکردن ناخۆین
Available translations
Choose an available translation of this Hadeeth
01
Hadeeth text
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: حەسەنی کوڕی عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- خورمایەکی هەڵگرت لەو خورمایەی وەکو خێر بەخشرا بوو، وکردیە دەمیەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کخ کخ فڕێی بدە، ئایا نازانیت کە ئێمە لە خێرکردن ناخۆین». ولە گێڕانەوەیەکدا: «وەرگرتنی خێر حەڵاڵ نییە بۆ ئێمە».
02
Explanation
حەسەنی کوڕی عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- خورمایەکی هەڵگرت لەو خورمایانەى وەکو زەکاتى خورما بەخشرا بوو؛ وکردیە نێو دەمی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: (کخ کخ): واتا ئەمە بۆ تۆ ناگونجێت، وپاشان فەرمانى پێیکرد کە لە دەمی دەریبکات، وفەرمووی: (ئایا نازانیت کە ئێمە لە خێرکردن ناخۆین) یان (وەرگرتنی خێر حەڵاڵ نییە بۆ ئێمە).خێرکردن حەڵاڵ نییە بۆ ئەهلی بەیتی -بنەماڵەى- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چونکە ئەوانە بەڕێزترینی نێو خەڵکین، وزەکات وخێرکردنەکان چونکە دەبەخشرێن بۆئەوەى سامانەکانى خەڵکی پاک بکرێنەوە لە پیسیەکان، وبۆیە گونجا نییە کە ببەخشرێت بە بەڕێزترینەکانى نێو خەڵکی، هەروەکو پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە مامى عەباس فەرمووى -ڕەزاى خواى لێبێت- : (إنا آل محمد لا تحل لنا الصدقة؛ إنما هي أوساخ الناس) واتە: (ئێمە بنەماڵەى موحەمەد -ئەهلی موحەمەد- وەرگرتنی خێر حەڵاڵ نییە بۆمان؛ چونکە ئەوانە پیسی خەڵکین) واتا دەبەخشرێن بۆئەوەى خەڵکی لە پیسی تاوان وگوناهەکانی نەفسیان وسامانەکانیان پاک ببنەوە بۆیە گونجاو نییە ببەخشرێت بە بەڕێزترینی مرۆڤەکان کە بنەماڵەى پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
Attribution
[موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
Categories
Share
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

