ئەم نەعلانەم ببە، ھەركەسێکت بینى لە پشت ئەم باخەوە بە دڵ ویەقینەوە شاهێدی دەدات بە (لا إله إلا الله)؛ ئەوا موژدەی چوونە بەهەشتى پێبدە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
ئەبو هورەیرە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: چەند كەسێك بووین دانیشتبووین بە دەوری پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، وئەبوبەکر وعومەریشمان لەگەڵدا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەستا وڕۆیشت، وزۆر دواکەوت ونەگەڕایەوە، وترساین شتێكی بەسەردا هاتبێت، خێرا ڕاپەڕین وهەموو ھەستاین، من یەکەم كەس بووم كە هەستام ودەرچووم بە دوای پێغەمبەری خوادا دەگەڕام -صلى اللە علیە وسلم-، هەتا گەیشتم بە باخێكی ئەنساڕەکانى بەنى نەجار، بە دەوريدا گەڕام بۆ ئەوەی دەرگاکەی بدۆزمەوە؟ ودەرگام نەدۆزیەوە! بەڵام جۆگەلەیەکی بچووکی ئاوم بینی كە لە بیرێكەوە هاتبوو ودەچووە ژوورەوە بۆ نێو باخەكە، منیش خۆم باریك وکۆ کردەوە، وچوومه ژوورەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووى: «ئەبو هوریرە»، ووتم: بەڵێ، ئەی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، فەرمووی: «ئەوە چیتە؟»، ووتم: تۆ لەناو ئێمەدا بوویت هەستایت وڕۆیشتیت، زۆر دواكەوتیت، ئێمەیش ترساین شتێكت بەسەردا هاتبێت، هەموومان راپەڕین، من یەکەم كەس بووم كە راپەڕیم، هاتم بۆ لای ئەم باخە، وەكو رێوى خۆم كۆكردەوە بۆ ناو باخەكە، ئەو خەڵكەیش له پشتمەوەن. فەرمووی: «ئەی ئەبو هوریرە»، ونەعلەکانى پێدام، وفەرمووی: «ئەم نەعلانەم ببە، ھەركەسێکت بینى لە پشت ئەم باخەوە بە دڵ ویەقینەوە شاهێدی دەدات بە (لا إله إلا الله)؛ ئەوا موژدەی چوونە بەهەشتى پێبدە»، یەكەم كەس كە پێی گەیشتم عومەر بوو، ووتی: ئەبو هورەیرە ئەم نەعلانە چییە؟ ووتم: ئەمە نەعلەكانی پێغەمبەری خودان -صلى اللە علیە وسلم-، بە ئەمانەوە ناردمی وبە هەركەسێك بگەم كە شاهێدی دەدات بە (لا إله إلا الله) بە دڵنیایی وباوەڕەوە لە دڵیدا، ئەوا موژدەی بەهەشتی پێدەدەم، عومەر بە دەستەكانی كێشای بەسەر سنگمدا بۆیە لەسەر سمتم كەوتم بەسەر زەویدا، ووتی: بگەڕێوە ئەی ئەبو هورەیرە، منیش گەڕامەوە بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، دڵم زۆر پڕ بوو؛ خەریك بوو دەگریام، وعومەریش بەدوام كەوت، ڕێك لە پشتمەوە بوو، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە چیتە ئەی ئەبو هورەیرە؟»، ووتم: گەیشتم بە عومەر، ئەوەم پێ ووت كە تۆ باستكرد، بەڵام كێشای بەسەر سینگمدا ولە سەر سمتەكانم كەوتمە سەر زەوی، فەرمووی: بگەڕێوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی عومەر، چی وایلێكردیت ئەوە بكەیت؟»، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، باوك ودایكم بە فیدات بن، ئایا ئەبو هورەیرەت نارد بە نەعلەكانتەوە، وكە گەیشت بە هەركەسێك شاهێدی دەدات بە (لا إله إلا الله) بە دڵنیایی وباوەڕە لە دڵیدا؛ موژدەی بەهەشتی پێبدات؟ فەرمووی: «بەڵێ»، -عومەر- ووتی: وا مەكە، دەترسم خەڵكی تەنها پشت بە ئەمە ببەستن، وازیان لێبێنە كردەوە ئەنجام بدەن، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «كەواتە وازیان لێبێنە».
Explanation
Benefits
موژدە دان بە هەواڵی خۆش؛ ڕێگەپێدراوە.
ئیمان (باوەڕ) قسە وکردەوە وبیروباوەڕە.
قازی عیاز وزانایانی تر دەڵێن: كردەوەكەی عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- وپێداچوونەوەی بۆ فەرمانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەمە ناڕەزایی دەبڕین وڕەتدانەوەی فەرمانی ئەو نییە، چونكە ئەوەی ئەبو هورەیری پێ نێردرا تەنها موژدە وئاسوودە كردنی دڵی ئومەتی تێدابوو، بەڵام عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- پێی وابوو باس نەكردنی باشترە ویارمەتیدەرە بۆئەوەی تەنها پشت بە ئەمە نەبەستن، وئەمە خێرترە بۆیان لەم موژدە خێرایە، وكاتێك ڕای خۆی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسكرد؛ ئەویش پشتگیری لێكرد.
نەوەوی دەڵێت: ئەم فەرموودەیە ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەگەر پێشەوا وگەورەی كۆمەڵێك شتێكی پێ باش بوو بەڵام شوێنكەوتووانی شتێكی پێچەوانەیان پێ باشتر بوو؛ ئەوا پێویستە شوێنكەوتووان ڕای خۆیان پیشانی پێشەوا بدەن بۆئەوەی لێكدانەوەی بۆ بكات، ئەگەر بۆی دەركەوت كە ئەوەی شوێنكەوتووان وتوویانە ڕاستترە وچاكترە؛ ئەوا پەسەندی دەكات وجێبەجێی دەكات، ئەگەرنا بە وەڵامێك ئەو گومان وڕایە ڕووندەكاتەوە كە شوێنكەوتووان باسیان كرد.
ڕێگەپێدراوە بەشێك لە زانست باس نەكرێـت كە خەڵكی پێویستی پێی نییە؛ ئەمیش بۆ بەرژەوەندیەك یان بەهۆی ترس لە خراپەیەك.
موژدەیەكی مەزنە بۆ مرۆڤە یەك خوا پەرستەكان -موەحیدەكان-، وهەركەسێك بمرێت لەسەر شاھێدی دان بە (لا إله إلا الله) بە دڵسۆزی لە دڵیەوە ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.
ئاماژەیە بۆ بەهێزی عومەر -ڕەزای خوای لێبێت-، ودانایی، وفراوانی فیقهـ وتێگەیشتنی.
نەوەوی دەڵێت: ئاماژەیە بۆ ئەوەی دروستە مرۆڤ بچێتە نێو موڵكی كەسێكی ترەوە بە بێ ڕوخسەتی خاوەن زەویەكە؛ چونكە دەزانێت ئەگەر خاوەنەكەی پێی بزانێت ڕازیە بەهۆی باشی پەیوەندییان، یان لەبەر هۆكاری تر.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

