خۆتان لە میز پاک ڕابگرن، چونکە زۆرینەی سزای گۆڕ بە ھۆی ئەوەیە
Choose an available translation of this Hadeeth
Hadeeth text
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆتان لە میز پاک ڕابگرن، چونکە زۆرینەی سزای گۆڕ بە ھۆی ئەوەیە».
Explanation
Benefits
باشتر وایە پەلە بکرێت لە پاککردنەوەی لاشە وجلەکان لە پاش تووشبوون بە پاشەڕۆی میز، جا بە شۆردنی ئەو بەشەی لاشە بێت یان لە پاککردنەوی جلەکە بێت، و واجبە کە لاببرێت پێش نوێژکردن چونکە نوێژکردن بە جل ولاشەی تووشبوو بە پیساییەوە دروست نییە.
میز پیسە، ئەگەر میز تووشی لاشەیەک یان جلێک یان شوێنێک ببێت ئەوا پیسیان دەکات، ونوێژ دروست نییە لەو حاڵەتی پیس بوونانەدا، چونکە پاکبوونەوە لە پیسییەکان مەرجێکە لە مەرجەکانی قبوڵ بوونی نوێژ.
وازهێنان وپشت گوێخستنی خۆ پاک ڕاگرتن لە میز لە تاوانە گەورەکانە.
دووپاتکردنەوە ودڵنیابوون لە بوونی سزای گۆڕ (عذاب القبر) کە ئەمە بە دڵنیاییەوە لە قورئان ولە سونەت ولە کۆی یەکدەنگی زانایانەوە (الإجماع)ەوە هاتووە.
دووپاتکردنەوەی بوونی پاداشت لە قیامەتدا، گۆڕ یەکەم قۆناغی قیامەتە، وگۆڕ: یان باخێکە لە باخەکانی بەهەشت، یان چاڵێکە لە چاڵەکانی دۆزەخ.
Attribution
Categories
Share hadeeth
Sharing options · 0 Total shares

