وليالٍ عشر دە شەوەکە شەوەکانی (ذي الحجة) بە چی پێشوازی لەم رۆژانە بکەین؟
وليالٍ عشر دە شەوەکە شەوەکانی (ذي الحجة) بە چی پێشوازی لەم رۆژانە بکەین؟
وليالٍ عشر
دە شەوەکە
شەوەکانی (ذي الحجة)
بە چی پێشوازی لەم رۆژانە بکەین؟
: ئیبنو عه‌باس ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: هیچ ڕۆژانێك نییه لای خوا كرده‌وه‌ى چاك تیایدا خۆشه‌ویست بێت ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌م رۆژانه (واته : ده ڕۆژی ذي الْحِجَّةِ))
وتیان: ته‌نانه‌ت جیهادیش له پێناوى خوادا؟ فه‌رمووی: ته‌نانه‌ت جیهادیش له پێناوی خوادا، مه‌گه‌ر كه‌سێك بهنهفسو ماڵی ده‌رچووبێت هیچ شتێكی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌هێنابێته‌وه له‌وان
وە کردەوەی چاک گشتگیرە هەموو جۆرەکانی پەرستش دەگرێتەوە
وەكو رۆژوو گرتن و نوێژ و حەج و زیکرەکان و وتنی الله اكبر و خوێندنەوەی قورئان و بەخشین لە چاکەکاریدا و جگە لەوانە.
جا ئەوەی لەم رۆژانەدا دووپات کراوەتەوە:
١/
رۆژووگرتنی ئەو رۆژانە جگە لە رۆژی دەیەم .
لە یەکێ لە خێزانەکانی پێغەمبەرەوە هاتووە و وتویەتی : پێغەمبەری خوا نۆ رۆژەکەی مانگی (ذي الحجة) بە رۆژوو دەبوو بە تایبەتی رۆژی عەرەفە کە رۆژووگرتنی تاوانی دوو ساڵ دەسڕێتەوە
۲_ حەج : ئەویش باشترین کردەوەکانی دە رۆژەکەیە ، پێغەمبەری خوا فەموویەتی : حەجی مەبرور هیچ پاداشتێکی نییە تەنها بەهەشت نەبێت.
۳_ قوربانی کردن ئەویش سوننەتێکی مەئەکەدەیە ، وە هەرکەسێک ویستی قوربانی بکات ئەوا موو لە خۆی ناکاتەوە و نینۆکەکانی ناقرتێنێت لە چوونە ناو مانگی ( ذي الحجة) ەوە تاوەکو قوربانییەکەی سەردەبڕێت
٤_ زۆروتنی تەهلیل و تەکبیر و تەحمید .
وە شێوازی تەکبیر :
الله أكبر الله أكبر الله أكبر
لا إله إلا الله
الله أكبر الله أكبر ولله الحمد.

