
رەوشت و ئەخلاقی موسڵمان
و لا تعتدوا. دەستدرێژی مەكەن سهریهكتر. و لا تعثوا في الأرض مفسدين. لەسەر زەویدا ئاشووب و فەساد مەنێنەوەو ئاشووب مەگێڕن. و لا تلبسوا الحق بالباطل وە حەق و باتڵ تێكەڵ مەكەن و سەر لە خەڵك مەشێوێنن و حەق مەشارنەوە و لا تقف ما ليس لك به علم وە لە شتێكیشدا كە زانیاریت نەبوو قسەی تیادا...
رەوشت و ئەخلاقی موسڵمان
و لا تعتدوا.
دەستدرێژی مەكەن سهریهكتر.
و لا تعثوا في الأرض مفسدين.
لەسەر زەویدا ئاشووب و فەساد مەنێنەوەو ئاشووب مەگێڕن.
و لا تلبسوا الحق بالباطل
وە حەق و باتڵ تێكەڵ مەكەن و سەر لە خەڵك مەشێوێنن و حەق مەشارنەوە
و لا تقف ما ليس لك به علم
وە لە شتێكیشدا كە زانیاریت نەبوو قسەی تیادا مەكە بەتایبەتی لە دیندا.
و لا تمش في الأرض مرحا
وە بە لووتبەرزی و فەخرو شانازی كردنەوە بەسەر زەویدا مەڕۆ و لووتبەرز مەبە
و لا تصعر خدك للناس
وە لە كاتى قسەكردندا ڕووت لە خەڵكى وەرمەگێڕە لەخۆبەگەورە زانین و بەكەم زانینى ئەواندا
و اخفض جناحك للمؤمنين.
وە تۆ باڵت شۆڕ بكەوە بۆ باوەڕداران واتە: خۆبەكەمزان و نەرمونیان بە لەگەڵیان .
و اغضض من صوتك
وە دەنگیشت با نزم بێت و خەڵكى بێزار مەكە بە دەنگبەرزی
و اقصد في مشيك.
وە لە ڕۆیشتنیشدا بە لووتبەرزییەوە مەڕۆ بەڵكو بە هێمنی و ئارامی بڕۆ
و اعرض عن الجاهلين.
وە پشت بكە لە ئەو كەسانەی كە نەزان و نەفامن .
خذ العفو و أمر بالعرف.
لێبووردەبە لە خەڵكی، وە فەرمان بكە بە چاكە، یان بە هەر عورف و عادەت و داب و نەریتێك كە پێچەوانەی شەرع نەبێ
ادفع بالتي هي أحسن.
تۆ بە چاكە وەڵامی خراپە بدەوەو لێیان ببوورە
ادع إلى سبيل ربك بالحكمة
تۆ بانگەوازی خەڵكی بكە بۆ ڕێگای ڕاستی خوای گەورە بە حیكمەتەوە
لا تبطلوا صدقاتكم بالمن و الأذى
سەدەقەو خێرەكەتان بەتاڵ مەكەنەوە بە منەت كردەنە سەر ئەو كەسەی كە خێرەكەتان پێی كردووە وە بە ئازار دانى
و لا تأكلوا أموالكم بينكم بالباطل
وە ئێوە لە نێوان یەكتریدا ماڵەكانتان بە باتڵ و پووچەڵ مەخۆن
و لا تنابزوا بالألقاب.
وە ناو و ناتۆرەی ناشیرین لە یەكتری مەنێن
و لا يسخر قوم من قوم
ئەی باوەڕداران با كەسانێك گاڵتە بە كەسانێكی تر نەكەن
و لا يغتب بعضكم بعضا
وە غەیبەتی یەكتری مەكەن.
و لا تجسسوا.
وە جاسوسی لەسەر یەكتری مەكەن
إجتنبوا كثيرا من الظن
خۆتان دووربخەنەوە لە زۆرێك لە گومان
ادخلوا في السلم كافة
هەمووتان وەرنە ناو ئیسلامەوەو هەمووتان موسڵمان بن و كار بە هەموو شەریعەت بكەن
و إذا حييتم بتحية فحيوا بأحسن منها
وە ئەگەر سڵاوتان لێكرا ئەوە ئێوە بەجوانترو باشتر وەڵامی سەلامەكە بدەنەوە
و بالوالدين إحسانا و ذي القربى و اليتامى
وە چاكەكار بن لەگەڵ دایك و باوكتان و خزمی نزیك و بێ باوكاندا
و أطعموا البائس الفقير
وە لهو خواردنه بدهن بەو كەسانەی كە زۆر فەقیرن و پێیانەوە دیارە.
و لا تتبدلوا الخبيث بالطيب
وە ماڵە پاكەكە مەگۆڕنەوە بە پیسەكە
و آتوا اليتامى أموالهم
وە ئەو بێباوكانەى كە بالغ بوون ئەوا ماڵی خۆیانیان بدەنێ و زوڵم و ستەمیان لێ مەكەن.
أنفقوا مما رزقناكم
ببەخشن لەو رزقەی كە پێمان بەخشیوون
و قولوا قولا سديدا
وتەیەكی ڕاست و دروست بڵێن كە بە گوێرەی شەریعەت بێ.
و قولوا للناس حسنا
وە لەگەڵ خەڵكیشدا با قسەو گوفتارتان جوان و چاك بێت
و لا تعاونوا على الإثم و العدوان
وە هاوكاری یەكتری مەكەن لەسەر خراپەو تاوان و دوژمنكاری و دەستدرێژی كردنە سەر یەكتری
و تعاونوا على البر و التقوى
وە ئێوە هاوكاری یەكتری بكەن لەسەر چاكەو تەقوای خوای گەورە
و احفظوا أيمانكم
وە ئێوە سوێندەكانتان بپارێزن
و أوفوا بعهد الله إذا عاهدتم
وە كاتێك كە بەڵێنێكتان بە خوای گەورە دا بەڵێنەكەتان بەرنە سەر.
و أوفوا الكيل إذا كلتم
وە ئەگەر هەر شتێكتان پێوا بە تەواوی بیپێون و لێی كەم مەكەنەوە
و زنوا بالقسطاس المستقيم
وە شتێكیشتان كێشا بە تەرازوویەكی دادپەروەر بیكێشن
كونوا قوامين بالقسط
هەر كارێك كەوتە ژێر دەستان دادپەروەر بن لە نێوان خەڵكیدا
اعدلوا
دادپەروەر بن لە نێوان دۆست و دوژمندا

رەوشت و ئەخلاقی موسڵمان
Scan QR Code | Use a QR Code Scanner to fast download directly to your mobile device