قورئانى پیرۆز لەگەڵ وەرگێرانی ماناکانی بۆ زمانی کوردی
قورئان باشترین قسەو کەلامە چونکە قسەی خوای گەورەیە ، خوای گەورە لە رێگای باشترین فریشتەوە دایبەزاندووە (جبریل علیه السلام) ، بۆ سەر دڵی باشترین و چاکترین پێغەمبەران ( موحەممەد صلی الله علیه وسلم) لە باشترین و چاکترین جێگا ( مەککەی پیرۆز) لە باشترین و چاکترین کاتدا ( مانگی رەمەزان)...
قورئانى پیرۆز لەگەڵ وەرگێرانی ماناکانی بۆ زمانی کوردی
قورئان باشترین قسەو کەلامە چونکە قسەی خوای گەورەیە ، خوای گەورە لە رێگای باشترین فریشتەوە دایبەزاندووە (جبریل علیه السلام) ، بۆ سەر دڵی باشترین و چاکترین پێغەمبەران ( موحەممەد صلی الله علیه وسلم) لە باشترین و چاکترین جێگا ( مەککەی پیرۆز) لە باشترین و چاکترین کاتدا ( مانگی رەمەزان) لە باشترین و چاکترین شەودا ( شەوی قەدر) ، وە بە باشترین و چاکترین زمان ( زمانی عەرەبی) .
خوای گەورە تەحەددای مرۆڤ و جنۆکەی پێکرد کە وەکو سورەتێک لە وێنەی ئەو بهێننەوە کەچی نەیانتوانی ، وە خوای گەورە بە خۆی پاراستنی گرتووەتە ئەستۆ بۆیە هیچ کەسێک نەیتوانیوە تەنها پیتێکی بۆ زیاد بکات یان کەمی بکات لە دێر زەمانە ، ئەویش بریتییە لە (۱۱٤) سورەت ، لە سورەتی ( الفاتحە)وە دەست پێ دەکات تا سورەتی ( الناس) ، خوای گەورە خوێندنەوەی کردووەتە خواپەرستی و بەندە لە خوا پێی نزیک دەبێتەوە ئەوەتا خوێندنەوەی تەنها یەک پیتی بەرانبەر دە چاکە ( حسنە) داناوە.
قورئانى پیرۆز لەگەڵ وەرگێرانی ماناکانی بۆ زمانی کوردی
Scan QR Code | Use a QR Code Scanner to fast download directly to your mobile device