ئایە خوا بوونی هەیە ؟

هل الله موجود ؟

ئایە خوا بوونی هەیە ؟

اللغة الكردية – زمانی كوردی

شيخ هيثم سرحان – شەیخ هەیسەم سەرحان

مافی چاپكردن و بڵاوكردنەوە رێگەپێدراوە بۆ هەموو موسڵمانیك

لە جیهانێكدا كە مادییات زاڵ بووە و عەقڵەكان تووشی فیتنە هاتوون بە هۆی بابەتە هەستپێكراوەكانەوە ، بۆیە دەرگای گومان كراوەتەوە , تەنانەت لە بابەتە جێگیر و راستییە سەرەتاییەكاندا ، وە شەپۆلی بێ باوەڕی و ئیلحاد لە دەرگاكانی جیهانی ئیسلامی دەدات ، وە گەنجی موسڵمانی كردووەتە ئامانج و ئەو پرسیارە كۆنەو بێ بنەمایە دووبارە دەكاتەوە :

ئایە خوا بوونی هەیە ؟ لە گەڵ ئەوەی بوونی و پەروەردگارێتی بەسەر خەڵكییەوە چەندین بەڵگەی ئاشكرای لە بوونەوەردا هەیە . وە چەندین روونكەرەوەی دەرخستووە .