وليالٍ عشر دە شەوەکە شەوەکانی (ذي الحجة) بە چی پێشوازی لەم رۆژانە بکەین؟

وليالٍ عشر
دە شەوەکە
شەوەکانی (ذي الحجة)
بە چی پێشوازی لەم رۆژانە بکەین؟

‌: ئیبنو عه‌باس ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم فه‌رموویه‌تى: هیچ ڕۆژانێك نییه‌ لای خوا كرده‌وه‌ى چاك تیایدا خۆشه‌ویست بێت ئه‌وه‌نده‌ى ئه‌م رۆژانه‌ (واته‌ : ده‌ ڕۆژی ذي الْحِجَّةِ))
وتیان: ته‌نانه‌ت جیهادیش له‌ پێناوى خوادا؟ فه‌رمووی: ته‌نانه‌ت جیهادیش له‌ پێناوی خوادا، مه‌گه‌ر كه‌سێك به‌نه‌فس‌و ماڵی ده‌رچووبێت هیچ شتێكی له‌گه‌ڵ خۆی نه‌هێنابێته‌وه‌ له‌وان
وە کردەوەی چاک گشتگیرە هەموو جۆرەکانی پەرستش دەگرێتەوە
وەكو رۆژوو گرتن و نوێژ و حەج و زیکرەکان و وتنی الله اكبر و خوێندنەوەی قورئان و بەخشین لە چاکەکاریدا و جگە لەوانە.
جا ئەوەی لەم رۆژانەدا دووپات کراوەتەوە:
١/
رۆژووگرتنی ئەو رۆژانە جگە لە رۆژی دەیەم .
لە یەکێ لە خێزانەکانی پێغەمبەرەوە هاتووە و وتویەتی : پێغەمبەری خوا نۆ رۆژەکەی مانگی (ذي الحجة) بە رۆژوو دەبوو بە تایبەتی رۆژی عەرەفە کە رۆژووگرتنی تاوانی دوو ساڵ دەسڕێتەوە
۲_ حەج : ئەویش باشترین کردەوەکانی دە رۆژەکەیە ، پێغەمبەری خوا فەموویەتی : حەجی مەبرور هیچ پاداشتێکی نییە تەنها بەهەشت نەبێت.
۳_ قوربانی کردن ئەویش سوننەتێکی مەئەکەدەیە ، وە هەرکەسێک ویستی قوربانی بکات ئەوا موو لە خۆی ناکاتەوە و نینۆکەکانی ناقرتێنێت لە چوونە ناو مانگی ( ذي الحجة) ەوە تاوەکو قوربانییەکەی سەردەبڕێت
٤_ زۆروتنی تەهلیل و تەکبیر و تەحمید .
وە شێوازی تەکبیر :
الله أكبر الله أكبر الله أكبر
لا إله إلا الله
الله أكبر الله أكبر ولله الحمد.